Sfi Sydkurdiska / سؤراني


خولى   خوێندنمان هەیە بو هەر کەسەک کە هیچ جار نەرویشتبێ بو خوێندنگا وهەروەها بو تۆش کە خوێندنەکى درێژخایەنت بردۆتە سەر. هەرکەسەک ئەتوانى فێرى زمانى سویدى بێ بو بێگانان لاى لێرنیا. وهەروەها ئەتوانى پیشەیەک بخوێنى لاى ئێمە  یان خولى خوێندن وەرگرى بو ئەوەى پێشکەشى خوێندنى بلند بکەى.
پێکەوە ئەتوانین شتێکى گونجاو بۆت بدوزینەوە.
بەخێر بێن بۆ خوێندگاى
خوێندگاى (Sfi)   واتاى زمانى سویدى یە بو بێگانان. خوێندگاى Sfi Lernia یارمەتیت ئەدات زوو  تێکەلببى لەگەل کومەلگاى سویدى. لاى ئێمە خێراییت باشتر دەبێت لە بوارى  خوێندنى زمانى سویدى، ونووسینى زمانى سویدى، وقسەکردن بە زمانى سویدى  وتێگەهشتنى زمانى سویدى. خولى خوێندنمان هەیە بو دەسپێکەران ولەسەر ئاستى  بلندتر. لاى خوێندگاى Sfi Lernia خولى خوێندنى گونجاو هەیە بو هەمووان. لە  خوێندگاى Sfi Lernia ئەتوانى کۆبکەى لەنێوان خوێندنگا وجێبەجێکردنى  پراکتیکى. لە جێبەجێکردنى پراکتیکى راهێنانت بەدەستئەکەوێت لە سەر زمانى  سویدى ومانەوەش لە شوێنى کارکردن.
خوێندن لە خوێندگاى Sfi Lernia بە خورایى یە.
ماموستاى باش ماموستاى باش وات لێئەکات زمانى سویدى بە شێوەکێ خێراتر فێرببى. لاى ئێمە چاوپێکەوتن ئەکەى لەگەل چەندین ماموستاى زیرەک. چەندین هەزار قوتابى هەموو سالێک خوێندن هەلدەبژێرن لە خوێندگاى Sfi Lernia. پێش   ئەوەى دەست بە خوێندن بکەى تاقیکردنەک ئەنجام ئەدەى. بو ئەوەى خولى  خوێندنى گونجاو بۆت هەلبژێرین، وبو ئەوەى ماموستاکان بتوانن زمانى سویدیت  فێربکەن بە باشترین شێوە. هەروەها ئەتوانى لە خوێندگاى Sfi Lernia زمانى   سویدى پیشەیى بخوێنى. خولى خوێندن کە تەکەز ئەکەن لەسەر پیشە راهێنان  دابین ئەکەن لە سەر دەربرینى پێویست لە پیشەکى دیاریکراو.
خوێندنگا لە کاتێ گونجاو بۆت ئەتوانى   بخوێنى لە خوێندگاى Sfi Lernia لە کاتى گونجاو بو تۆ وخێزانەکەت. خولى  خوێندنمان هەیە لەکاتى بەیانیان وپاش نیوەرو وئێواران. تۆ بریار ئەدەى. هەروەها   ئەتوانى خوێندن لەرێگاى دوورەوە بکەى. واتا ئەتوانى لە مالەوە بخوێنى، یان  لە هەر شوێنێکى تر، وتەنیا هەندێ جار دێى بو خوێندنگا. پێویستە 15 کاتژمێر بخوێنى بە کەمیوە لە حەفتەدا بو ئەوەى زمانى سویدیت باش ببێ بە زووترین کات. ئێمە یارمەتیت ئەدەین بو دانانى پلانەکى خوێندن بگونجێت لەگەل تۆ وپێویستیەکانت. کاتەکانى دەوام جیاوازە لە شارەک بو شارەکى تر. پەیوەندى بکە بە خوێندگاى Sfi Lernia لەسەر تەلیفون 0771-650 650 وپسیارى کاتەکان بکە لەو شوێنەى تێیدا دەژیت. هەروەها ئەتوانى نامەکى ئەلکترونى بنێرى بو وپسیار بکەى.         هەمیشە نیزیکى تۆین     خوێندگاى   Sfi Lernia هەیە لەسەرانسەرى وەلات. برۆ مالپەرى www.lernia.se ولە  نیزیکترین خوێندنا بۆت بگەرێ. هەمیشە ئەتوانین بگەینە خوێندنگاکانمان  بەرێگاى پاس یان شەمەندەفەر.

Contact us

Öppna/Stäng
0771-650 600 Mon - Fri 8am-4.30pm

Kontakt

Kontakta oss

Kontakta oss nedan eller ring 0771-650 600.

Chatt

Chatt

Välkommen att chatta med oss! 

Börja chatta